|
خه‌ونباز
|
||
|
به‌یادی نه‌نووسراوه‌کانم خه‌ون ده‌بینم |
حه‌کایه‌تی جیرانێکی ئێمه / خه‌ونباز
ده‌بوو بکوژرێ. ده‌بوو بیکوژن. بۆ نه‌یان ده‌کوشت، نازانم. من ده‌بوو بیکوژم. هه‌ر چه‌ن منداڵ بووم به‌ڵام زۆر شتی سه‌یرو ناحه‌زم پێوه دیبوو. ئه‌و وه‌خت که‌م که‌س تریاکی ده‌کێشا، ئه‌و میوانی پێوه ده‌گرت و له‌سه‌ر نه‌شه‌یی گولله‌ی ده‌نا به ئاسمانه‌وه؛ له بن پێی ڕه‌فێقه‌کانی هه‌ڵده‌کرد و ده‌گه‌شاوه. گوێمان ده‌گرت له ماڵی خۆمان له شریخه‌ی گولله‌ی ئه‌و و کاکم به جنێو دایده‌بێژا. دیتبووم له گه‌ڵ دوو هه‌واڵی له‌به‌ر چاوی ژنه‌که‌ی که لاق و ده‌ستیان ده‌به‌ست، تێکه‌ڵ ژنانی بن چاو سووری لێوشین ده‌بوون؛ سێ قۆڵی. دیوار به دیوار بووین و دیوی من به دیوی ئه‌وه‌وه بوو. دیومه که جه‌نازه‌ی زۆریانی پاش کۆڵێک ره‌مبازێنی سه‌ر له‌شیان له په‌توو پێچاوه و خستوویه‌ته پشت وانێته‌وه و به ده‌ست دمی ژنه‌که‌ی دوریوه‌ته‌وه. دیتوومه که چه‌ن جار کاکم له گه‌ڵی به شه‌ر هاتووه. دیومه که لایلۆنێکی ڕه‌شی پێبووه پڕ له گوێی بڕدراوی به گواره‌وه. دیومه که گواره‌ی به گوێێ بڕدراوی به گوێێ ئه‌و ژنانه‌وه گرتووه و ئه‌وان تێکه‌ڵ ئازاری قامچی سه‌ر له‌شیان زیقاندوویانه و ئه‌ویش قاقای کێشاوه و که‌فی هه‌ڵکراندووه. دیومه که به مه‌ستی جنێوی به نه‌ته‌وه و هۆزی داوه و به قوربانی شه‌ڕ و کوشتن بووه. دیومه که ناو و نه‌ته‌وه‌ی خۆی گۆڕیوه و دۆنێکه بۆته گاڵته‌جاری و له‌بیری چۆته‌وه کوڕی کێ بووه و کوڕه‌که‌ی قه‌راره کوڕی کێ بێ؟ قه‌ت ده‌ره‌قه‌تی کاکم نه‌هات. کاکم ئه‌و کوشتی. کوتیان گولله‌ی ره‌وه‌کی لێکه‌وتووه؛ به‌ڵام من دیتم چلۆن ناپیاوانه کوشتیان. دیتم که تاوپه‌ڕی ئێوارێیه‌کی خه‌ڵوه‌ت مه‌ست و شێت ڕێگای به کاکم گرت و کاکم به ده‌ست لایدا و پاڵی پیوه‌نا که ڕیگای به‌ردات و ئه‌و له پشته‌وه تیری له نێوان مل و سه‌ری دا. پاشان جه‌سته‌ی خوێناوییان له گه‌ڵ دوو چه‌ک له‌شان راکێشا پشتی ماشێنه وانێته‌که‌یان و بردیان. من خوێنی کاکمم له سه‌ر سمیتی کۆڵان قه‌ت له بیر ناچێته‌وه که ده‌یزیقاند.
ئه‌و کابرایه‌ی سپی که‌وتبۆ نێو سمێڵ و قژی و شان به شانی خاتوونێکی قژکاڵی چاوشینی نه‌رم ونیان به قه‌راغ شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغدا پیاسه‌ی ده‌کرد، ئاوای ده‌گێڕاوه.
کاکمی که کوشت، من چکۆلانه بووم و زمانم هه‌ر ئه‌و کاته هاته به‌ست. پێیان وابوو له خه‌می نه‌مانی کاکم ڵال بووم. خۆشم ده‌ویست. که‌س نه‌یدی به‌ڵام من دیتم و بێ ده‌سهه‌ڵات بووم. هیچم پێ نه‌ده‌کرا. دایکم هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی بوو؛ له‌به‌ر درگا و رو له رۆژهه‌ڵات. سێ ڕۆژ بوو به سی و کاکم هه‌ر نه‌هاته‌وه. دایکم نه‌گریا به‌ڵام ڕه‌شی له‌به‌ر کرد. ڕه‌ش عه‌ینی پرچی که ئیدی نه‌یهۆنیه‌وه. ماڵمان مرد. دایکم ژنێکی به جه‌رگ و سێحهبتاقهت بوو. کاتێ هه‌واڵی کاکمیان لێ ده‌پرسی سه‌ری ڕاده‌وه‌شاند و ده‌یکوت: بێ ونه‌بێ به ماری ئه‌و حیزبابه‌و توڵاوه‌ته‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌بم تۆڵه‌ی بکردرێ. چاوه‌ڕێبوون جاری وایه هیچی لێ شین نابی؛ من وا ده‌ڵێم. تۆڵه به سه‌بره به‌ڵام به زه‌بره؛ دایکم وای ده‌کوت.
من وه‌ک خوێنه‌ر ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که ئه‌و کابرایه له کاتی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا چلۆن دڵی بۆته ئاگردان. چلۆن بیر له‌و رۆژگاره ده‌کاته‌وه که سێبه‌ری ئه‌نفال ببووه هه‌ناسه و دیوه‌زمه‌ی رووح وچلۆن به‌عس ده‌رژا خه‌و‌نیان.
شه‌ڕ بوو. ئێوه شه‌ڕتان نه‌دیوه خانمی دڵم! ساڵه‌ها له نێو ده‌نگی گولله و تۆپباراندا ده‌بێ بنویی و ڕاچڵه‌کی. کاتێ شه‌ڕ ته‌واو ده‌بێ وه‌ک ئه‌وه‌یه شتێک له ژیانتدا که‌م و ون بێ. پاش شه‌ر زۆرجار تۆ ناعیلاجی به بیره‌وه‌ری شه‌ڕ بژی و جارجار شانازیشی پێ بکه‌ی و ته‌نانه‌ت بۆ خۆتیش ببێته بیره‌وه‌رییه‌کی تایبه‌ت. شه‌ڕ دایک و برا ناناسێ.
ده‌مزانی کاکم چه‌که چکۆلانه‌که‌ی که پێی ده‌کوت کۆڵت، له کوێ ده‌شارێته‌وه. لایلۆنێکی ڕه‌ش و له بن تانکێڕی نه‌وته‌که. زۆر ڕۆژ ئه‌و کاته‌ی جیرانی ناجیرانمان ده‌هاته‌وه، خۆمم لێ مات ده‌دا. له قینی خۆم و له بیری ئه‌ودا زۆرم تفه‌نگ به تاریکییه‌وه ده‌نا. که‌م وا هه‌بوو به ته‌نیا بێ؛ به تووتووی تفه‌نگیش وه‌گیر نه‌ده‌که‌وت. زۆرجار نه‌ده‌هاته‌وه و خوشکه‌زایه‌کی له ماڵه‌که‌ی ده‌نوست. له کونی دیواربه دیوارمانه‌وه ده‌مدی کاتێ ئه‌و برازایه‌ی ده‌چێته ماڵه‌که‌یان ژنه‌که‌ی چه‌ن که‌یفسازه و له‌به‌ر ئاوێنه‌ی دیوه‌که‌یان چۆن سوراوسپیاو ده‌کا و ده‌رپێی سوور له پێ ده‌کا. من زۆر شتم له دیوی رازاوی ئه‌واندا ده‌دی و ئه‌وان قه‌تیان نه‌زانی. من دیوی خۆمم بۆ دیوی ئه‌وان کون کردبوو و ئه‌وه ساڵه‌ها بوو ته‌نیا زه‌فه‌ری من بوو له‌سه‌ر ئه‌و. من ده‌مدی و ئه‌و نه‌یده‌زانی.
قاوه‌یه‌ک نه‌خۆین؟ با بچین دانیشین. ماندوت ناکه‌م؟ تۆ خه‌مڵاوی وڵاتێکی هێمن و من گیروده‌ی بیره‌وه‌ری تاڵ و ژاراوی! زۆر جار له بێده‌نگی ئه‌م وڵاته قینم هه‌ڵده‌ستێ.
ده‌یان جاریان ته‌قه لێکردبوو به‌ڵام ئه‌و ته‌قه له سه‌ریشیه‌وه نه‌ده‌هات. نه‌ترس بوو؛ وایان ده‌کوت. هه‌زار مه‌رگی به ڕۆژێک دیبا به پووشێک بوو و ئه‌و ده‌هاته‌وه ماڵێ و سه‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی. من دیومه که تاکوو خێزانه‌که‌ی نوزه‌ی هاتبا تێیهه‌ڵده‌دا و شه‌ڵاڵی خوێن تێکه‌ڵی ده‌بوو. دیومه که له‌شی خوێناوی لستۆته‌وه. دیومه جگه‌ری به تووتنی له‌سه‌ر پشتی خوێناوی ژنی بێهۆشی هه‌ڵبه‌ستووه و مه‌ته‌ڵی لێداناوه: ئه‌وه چییه؟ شینه وه‌ک شنگی، تاڵه وه‌ک پنگی، ئه‌گه‌ر نه‌یزانی هی منت به قنگی. قاقای کێشاوه و سووتووی له‌سه‌ر گیانی بڵاو کردۆته‌وه و هه‌ڵیلووشیوه. من جگه‌ره ناکێشم، قه‌تی ناکێشم.
وای لێهاتبوو شه‌وانه خۆی ده‌کرد به ماڵی خه‌ڵکدا و پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاویان ئامبازی ژن و منداڵیان ده‌بوو به تاوانی ناته‌بایی له گه‌ڵ یاسای شه‌ڕ و ده‌سهه‌ڵات ده‌یکوشتن. زۆرم ده‌دیت که به‌لاره‌لار ده‌هاته‌وه ماڵێ و ڕه‌گباری له دیواری کۆڵان ده‌دا. ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ده‌هاته‌وه ده‌بوو دیار نه‌بی ده‌نا نه‌ده‌مای. دیومه تێکه‌ڵ تۆزی سپی، باڕووتی هه‌ڵڵووشیوه و وه‌ک ورچ به مست له سینگی کوتاوه و یه‌ک بین شووشه‌یه‌کی هه‌ڵقوڕاندووه و ڕشاوه‌ته‌وه و ڕشاوه‌ته‌وه و منیش ترسه‌نۆکانه هه‌ر له بیری نایلۆنی ڕه‌شی بن تانکێڕماندا بووم. ده‌یان جاری هه‌ڕه‌شه‌ی له ڕه‌شپۆشی دایکم کردبا، که‌مم له بیره. ده‌مزانی ده‌یکوژم؛ ڕۆژێک. به دزی دایکم به زه‌حمه‌ت نایلۆنی ڕه‌شم هه‌ڵده‌گرت و زۆرجاران تا قه‌راغ دارتێله‌کان خۆمم لێ مات ده‌دا. کۆڵتی ده‌ستم، قورس بوو به‌ڵام ئه‌رخه‌یان ده‌مزانی بیته‌قێنم؛ کاکم فێری کردبووم. له‌و ڕۆژانه‌دا ده‌یکوژم.
پێکه‌وه زۆرمان شه‌ڕه تفه‌نگی قه‌ستینه ده‌کرد. خۆم لێ مات ده‌دا و بۆسه‌م بۆ ده‌ناوه. به یه‌ک تیر له مێشکیم ده‌دا و به تیره‌کانی دی له لاملی. پاشان له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی به لاق مێشکیم له‌سه‌ر عه‌رز هه‌ڵده‌سوو. له دڵیم ده‌دا و میزم به کونی سه‌ر دڵیدا ده‌کرد. دایمه یه‌ک دوویه‌کی له‌گه‌ڵ بوو و من و نایلۆنی ڕه‌ش به حه‌سره‌تی کوشتنی هه‌ر چاومان لێ ده‌کرد. زۆرجار که منی ده‌دی خته‌ی لێ ده‌کردم! قاوه‌که‌ت ناخۆی. حه‌کایه‌تت بۆ ناگێڕمه‌وه به‌ڵکوو ڕاسته‌وڕاست به‌سه‌رهاتمه. تۆیه‌ک که ده‌تهه‌وێ له گه‌ڵ من بی و بژی وبنویی ده‌بێ بزانی بۆ له‌پڕدا مات ده‌بم یان له خه‌و ڕاده‌چه‌نم یان زۆرجار چاو ده‌قوچێنم و مستم توند ده‌که‌م. ده‌بێ به تاقه‌ت بی له‌گه‌ڵم خۆشه‌ویستم! شه‌ڕ به‌شێکه له ژیانی ده‌روونی من و ڕه‌نگبێ تا قیامه‌ت له ناخمدا بێ.
ئه ڕۆژه‌م هه‌ر له یاده. ده‌نگی قه‌نناسه و خۆمپاره وڵاتی هه‌ڵگرتبوو. کۆڵانی ئێمه که‌وتبۆ نێوه‌ڕاست شه‌ڕه‌وه. له لای چۆمییهوه ده‌یان کوتا سه‌ر ته‌نیا یاڵی شار و له‌وێشه‌وه ماڵ و کۆڵان و چۆمیان داده‌گرت. ده‌مزانی له ماڵه. له کونه‌که‌وه ده‌مدی که ئاڵۆزه و ده‌ترسێ له ئاگربارانی لای چه‌م. گوێم لێ بوو که ده‌یکوت ده‌بێ بڕۆم. بێن و گه‌ڕه‌ک بگرن ده‌مکوژن. ژنه‌که‌ی ده‌یکوت: به ته‌نیا مه‌ڕۆ و ڕاوه‌سته تا دێنه شوێنت. ئه‌و ده‌یکوت: بۆیه ژن و ته‌گبیریان نه‌گوتووه! له‌و ئاگربارانه‌دا کێ له بیری من دایه؟ که‌سیش به‌ده‌ره‌وه نییه که کاری به من بێ، باشتره وایه تا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئێره بڕۆم. ده‌مزانی ئێستایه بێته ده‌رێ و کۆڵانیش چۆڵ و هۆڵه. له بیری ئه‌و و نایلۆنی ڕه‌شدا بووم. وام کرد دایکم نه‌مبینێ و به دزه‌دزه‌وه چووم به‌ره‌و حه‌وشه و بن تانکێڕه‌که. گه‌ڕام نه‌مدی. چاکتر گه‌ڕام له شوێنی خۆی نه‌مابوو. من بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ده‌بێ له کوێ بێ که ده‌نگی چه‌ن تیرێکی زۆر نیزیک؛ وه‌ک له‌به‌ر درگاوه بێ ڕایچڵه‌کاندم. به ترسه‌وه هه‌ڵاتم به‌ره‌و درگا. چاوێکم له ناو ماڵێ کرد بزانم دایکم هات یان نا؟ درگا ئاواڵه بوو. به ترسه‌وه سه‌رم برده ده‌رێ و دایکی ڕه‌شپۆشمم بینی که له‌سه‌ر نایلۆنێکی ڕه‌شی عه‌ینی سه‌ندبادی به‌حری به‌ڵام خوێناوی چاوله‌چاوی ته‌رمی کون‌کونی ئه‌و ناپیاوه به‌ره‌و ئاسمان باڵ ده‌گرێ و پێده‌که‌نێ و ده‌شه‌کێته‌وه.
من قه‌ت دڵم غایله ناکات.
له شوێنێکی که‌مێک ئه‌ولاتر له ماڵی ئێمه‌و و ئێوه، دووانم لا دانیشتن و قسه هاته قسه‌وه و یه‌کیان بۆمانی گێڕایه‌وه: هاوینێکیان له تاران کارم ده‌کرد و له خه‌وگه‌ی زانکۆ ده‌مامه‌وه. دوای نیوه‌ڕۆیه‌ک که چوومه‌وه دیتم سه‌ربازێک له ده‌ره‌وه‌ی بلووکه‌که‌ی ئێمه ڕاوه‌ستاوه. من چوومه ژوورێ و ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. حه‌مامم کرد و ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. ڕاکشام و نووستم و ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. چوومه مه‌بال و وه‌ک هه‌میشه نیوساعه‌تم پێچوو و ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. چوومه ده‌وگه بۆ کڕینی سوسیس و هێڕه‌ماسی شی‌و و هاتمه‌وه و ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. پاکم کردن و هاتمه ده‌رێ و شتمنه‌وه ئه‌و هه‌ر له‌وێ بوو. چوومه لای و کوتم: سه‌رباز چ ده‌که‌ی لێره؟
کوتی: هاتوومه‌ته لای ئه‌و دیوه و ئه‌و که‌سه و مه‌حته‌لم بێته‌وه. کوتم نایه‌ته‌وه و بڕۆیه‌وه باشتره. کوتی ڕێگام دووره. کوتم: وه‌ره لای من تا دێته‌وه. خۆم ماندوو کرد و سووسیس و هێڕه‌ماسیم بۆ سوور کرده‌وه. کابرا نه‌هاته‌وه. حه‌وله و ژێرکراسی خۆمم دایه و ناردمه حه‌مام و جێخهوم بۆ ڕاخست. مه‌لافه‌م پێدادا و پیفپافم له وڵات دا تا مێشووله ئازاری نه‌دات. خه‌وتین.
به‌یانی هه‌ستام و چاوێکم گێڕا و چوومه مه‌بال. پۆتینه‌کان له‌به‌ر درگا بوون. له مه‌بال بیرم له‌وه کرده‌وه که پۆتینی لێ بوو به‌ڵام سه‌ربازێک له ژوورێ نه‌مابوو. خۆم نه‌شته‌وه و هه‌ڵاتمه ده‌رێ. دیتم کیفی "ئه‌مه‌ریکه‌ن تووریست"م که جگه له خۆم هه‌موو شتێکمی تێ‌دا بوو له گه‌ڵ که‌و‌شه‌کانم نه‌ماوه. چوومه‌وه مه‌بال و له‌سه‌ر کاسه‌که چاو له ئاسمان کوتم: بۆ سه‌رباز؟
ئه‌وی دی کوتی: به فه‌رمایشتی جه‌نابت شتێکم وه‌بیر هاته‌وه: سوارێکی لاو، بریندار و شه‌که‌ت، برسی و توونی له سارا تووشی پیرێک دێت. پیره‌پیاو ده‌رمانی ده‌کات و نان و ئاوی ده‌داتێ و برینی ده‌شواته‌وه. سبه‌ی کاتێ سوار ده‌توانێ هه‌ستی و بڕوات، ئه‌سپی پیره‌پیاو ده‌ڕفێنێ. دێت دوور بێته‌وه کابرای پیر گازی ده‌کات: مام پیاو لای که‌س باسی ئه‌و ڕووداوه مه‌که!
سوار ده‌پرسێ: بۆ؟
ده‌ڵێ : با پیاوه‌تی نه‌مرێ...
ئاخری ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1379 هه‌تاوی من له سه‌ربازی ته‌واو ده‌بووم. پازده رۆژی ئاخری ئه‌و مانگه له ماڵێ بووم. له‌و یه‌که‌م که‌سانه‌ی مهبارهکبادییان! لێ کردم که خومار و سیگارکێش نه‌هاتوومه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت توانیومه له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆست بخوێنمه‌وه و له‌سه‌ری بنووسم "بریا" و "کاکه شا" بوون. زۆربه‌ی هاتنه ده‌رێی ئێوارانی ئه‌و ده‌مم به هیوای دیتنی ئه‌وان بوو به‌ڵکوو باسی ئه‌ده‌بیات و کتێب و چیرۆکی نوێ، وه‌ڕه‌زی و ترسی بێ‌کاری و بێپاره‌یی داهاتوو و نه‌خۆشی باوکم و ماتی دایکمم له‌بیر بباته‌وه. دیاری‌یان بۆ هێنابووم. هه‌نبانه‌بۆرینه‌ی یهکبهرگی هه‌ژار! زۆری پێ شاد بووم؛ چونکێ به شوێنی دا زۆر گه‌ڕابووم و دایمه له دوو به‌رگه‌که‌ی چاپی کۆنی، به‌رگێکی هه‌بوو و یه‌کی نه‌بوو. وه‌ک ده‌ڵێن چونکێ له‌ده‌روونمدا دایمه وێڵی بووم و داوایم کردبوو، بێپاره گه‌یبۆ به‌ر ده‌ستم. ئێستا ئه‌و شه‌و، کارم به فه‌رهه‌نگه‌که‌یه و لاپه‌ڕه‌ی پێشکهشییهکهیان ده‌بینم که هه‌ر وه‌ک ئه‌و ده‌م لێم مه‌ته‌ڵه. بۆ نۆستالۆژی ئه‌و رۆژگاره و وه‌ک یادگارێکی یه‌کجار خۆشه‌ویست، بۆ خوێنه‌ری ئه‌م وێبه‌شی داده‌نێم.
بوو تووک نییه= ن+ی+ی+ه!!!
ئه‌م په‌ڕ + ه سه وسه و سه قه‌ت
ئێمه خۆر سه
خۆر + ی= 0 ئێمه سه‌گ
ل + ع + ل + عه‌یه + ی خۆر بڕوا.
کردی نه !!! نییه!
خۆر په‌ڕ تووک په‌ڕ
سه‌گ تووک به‌ڵ+
نا! ئێمه
هه‌رگیز! کوو!
نا! وامان بڕ سه
ئێ* + مه نییه خۆر
بۆ خۆریش نییه سه
ج // ۆ// + ه سه‌ش نییه خۆر
ÏÏÏ نییه خۆر سه
تLسLوLیL سه خۆرشیس=
+ م ڕ+ ک + پ+ ه=
+ا توو=
+ ن بوو
بڕ
خۆروامان 18/12/79 شا و بریا
یادی هه‌موو ئه‌و چیرۆک و شێعرانه‌ی وا له‌و نه‌ورۆزه‌دا دیار نین، به‌خێر؛ یادی هه‌موو نووسه‌ره‌کانیان.
"ئۆپانیشاد" گوته‌نی: یاد سه‌ر هه‌وایه؛ به‌رزتره. یاد له مرۆ بستێنه: ئیتر نابیستێ، بیر ناکاته‌وه و نافامێ. یادی پێ ببخشه‌وه؛ دیسان ده‌بیستێ، بیر ده‌کاته‌وه و ده‌فامێ.
یادی هه‌موو دۆستانم پڕ له نه‌ورۆز.
ساڵه‌هایه زۆرمان له ڕوومان هه‌ڵنایه بڵێین نووسه‌رین یان ده‌نووسین و کار و ئه‌وینمان ئه‌ده‌بیاته. هۆی چییه با بمێنێ و من نامهه‌وێ باسی ئه‌مه بکه‌م؛ به‌ڵام ئه‌مڕۆ شتێکی سه‌یرم لێقه‌وما.
کابرایه‌ک چه‌ن ڕۆژێکه له بانک له کۆڵم نابێته‌وه؛ وامێکی که‌می ده‌وێ به‌ڵام زامنی بۆ په‌یدا نابێ. وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک تا ئه‌و جێگه‌ی کاره‌که‌م ده‌هێڵێ زۆرم حه‌ول داوه ڕێنوێنی یان یاریده‌ی بده‌م. پیاوێکی زۆر جوان‌چاک و مه‌نده به‌ڵام من قه‌تم له‌و شاره‌ی خۆمان نه‌دیوه یان دیتبێتیشم زه‌ینم نه‌داوه‌تێ. دوای چه‌ن ڕۆژ کابرایه‌کی بی که‌ڵکی بێکاره‌ی هێنا و کوتی زامنمه. ڕاستتان بوێ له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بیدا له ڕوومان هه‌ڵنه‌هات بڵێین نابێ یان ئه‌و کابرایه لای ئێمه حیسابی نییه و که‌س نازانێ چکاره‌یه! لێمان وه‌رگرت. پاشان کاربه‌ده‌ستی کاری وام هاته لام و کوتی: کاکه ئه‌وه نه‌ده‌زانین بۆ خۆی کێیه و نه زامنه‌که‌ی کێ؟ ده‌بێ چارێک بکه‌ین. زه‌نگیان بۆ لێدا و کوتبوویان کاکه ده‌بێ زامنه‌که‌ت هیچ نه‌بێ،چه‌کی بانکێکت به پشتوانه‌ی وامه‌که‌ت بۆ دانێ!
ئێوارێ بوو و من له شوێنی خۆم دانیشتبووم و په‌شۆکاوانه بیرم له کاره‌ساتی حیساببهستنی ئاخریساڵمان ده‌کرده‌وه.
کاکینهناس لێم وه‌ژوور که‌وت و هه‌روا نه‌رم و نیان سڵاوی کرد. به وهرهزییهوه وه‌ڵامم داوه و کوتم: فه‌رموو. کوتی: کاکه چه‌کم له کوێ بوو؟ چه‌کی چی؟ کوتم: ئێمه به هۆی سیستمی کاره‌که‌مانه‌وه ناعیلاجین چه‌کی زامن وه‌رگرین؛ زامنه‌که‌ت چه‌کی هیچ بانکێکی نییه؟ کوتی: ده‌ڵێ نیمه. کوتم: چ که‌رده‌ن؟ جه‌نابت چ کاره‌ی؟ کوتی: من نووسه‌رم! ئه‌ی بابه!کوتم: چلۆن؟ کوتی: چاک و ئه‌ها! نووسه‌رم و چیرۆک و په‌خشان و شیعر و ئه‌وانه ده‌نووسم. کوتم: ناوتانم نه‌بیستووه؟ کوتی: ده‌یبیستی! کوتم: هه‌ر نووسه‌ری و هیچی که؟ کوتی: پێت که‌مه؟! ڵاڵ بووم و کوتم ناوه ڵڵا! به‌ڵام چه‌کێکمان بۆ بێنه!
ئێستا چه‌ن ساتێک له‌و وتووێژه ڕابواردووه و من بیر ده‌که‌مه‌وه که ساڵه‌هایه زۆرمان نووسه‌ربوونی خۆمان یان نووسینمان ده‌شارینه‌وه. نازانم بۆ واین به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و کابرایه به شانازییه‌وه و ته‌نانه‌ت له ئه‌وپه‌ڕی بێپاره‌یی و بێکه‌سیدا ده‌یزانی نووسه‌ره!
خۆشه‌ویستی، دڕه‌نده‌ترین مرۆڤ
ده‌کا
به په‌پوووله!
" ئه‌مه قسه‌ی دڵۆپێک شه‌ونمه"
بەھرام سادقی
و: سەیدقادرھیدایەتی
1
ناسنامەی ھەوەڵ:
ئاغای « کەمبووجیە» شورەت... کوڕی... لە ڕێکەوتی ھەژدەی بەفرانباری ساڵی 1290ی ھەتاوی لە شاری... لە دایک بووە. ( لەو جێگایانەی شۆرەت و نێوی باوک و شوێنی لە دایک بوون‌یان نووسیوە، بەداخەوە ساڵەکانی دواتر، بە ئەنقەست یان بە ھەڵە، مۆری ئیدارەی قەند و شەکریش‌یان لێ داوە، یان بە بۆنەی دیکەوە، دەکرێ لە پێش ھەر کام‌یان بنووسرێ: ناخوێندرێتەوە.) ئەو لاپەڕانەی سەبارەت بە زەماوەند و مردنن، ھیچ‌یان تێ‌دا نەنووسراوە... ئاغای کەمبووجیە دانیشتووی تارانە.
2
ڕۆژێک لە ژیانی ئاغای کەمبووجیە:
دیسان وەک ھەمیشە... بەڵام نا، لەوانەیە لە بەرخۆتانەوە بڵێن: « بۆچی دیسان وەک ھەمیشە؟ بۆچی دیسان دەیانەوێ وەک ھەمیشە بە کوتنی چەند قسەی زەلام زۆر وردەکاری شایانی کوتن، بە نەکوتراوی بێڵنەوە؟» بۆ ئەوەی ئاوا نەڵێن منیش حەول دەدەم بە باشی باسی ھەستانی ئاغای کەمبووجیەتان بۆ بکەم. ئێستا ئێوەش بە باشی گوێم بۆ ڕادێرن:
لە بەرەبەیانێکی دڵ‌ڕفێنی بەھاری کە چۆلەکەکان لەگەڵ چۆلەکەکان خەریکی عیشق‌بازی بوون و ماسی‌یەکان لەگەڵ ماسی‌یەکان قەول و قەراریان دادەنا و کوڕان خەون‌یان بە کچانەوە دەدی و کچانیش خەون‌یان بە کوڕانەوە، ئاغای کەمبووجیە لە سەر تەختەخەوە سەفەری‌یە تەق و لەقەکەی تلێکی خوارد و خۆی ئەم‌بارە و بار کرد و چاوە نازەنینەکانی ھەڵێنا... یانی ھەر بەم سادە و ساکاریە خەبەری بۆوە. ماوەیەک چاوی بڕیە بن میچی وەتاغەکە و ماوەیەکیش تێپەڕی تاکوو زانی ئەو کارە ئاکامێکی نیە. پاشان بەرەو پەنجێرە وەرسووڕا و چاوی بە ھەتاو کەوت کە شاعیرانە بزەی دەھاتێ، بەڵام تەنانەت بۆخۆشی نەی‌زانی کە بۆچی بە بزەی شاعیرانەی ھەتاو دڵی گیراوە. ھەربۆیەش سەری خستە بن لێفەکەیەوە و کوتی: «ئێستا کە ئاوایە بیر دەکەینەوە.» یەک دوو دەقیقە تێپەڕی ھیچی بە زەین‌دا نەھات. لەبەر خۆیەوە کوتی: «چۆنە بیر لە ئەستێرە گەڕۆک و نەگەڕەکان بکەمەوە؟» و وڵامی داوە: « زۆر باشە.» پاشان ئەو وت‌ووێژە کورتە لە مێشکی‌دا ڕووی دا:
- ئەستێرەی نەگەڕ و گەڕۆک؟
- بەڵێ...
- بەڵێ وایە، ھێندێک لە ئەستێرەکان نەگەڕن یانی لە جێی خۆیان نابزوون و ھێندێکیش گەڕۆکن یانی لە جێی خۆیان دەبزوون.
دیسان یەک دوو دەقیقەی دیکە تێپەڕی و ئاغای کەمبووجیە ھەروا حەولی دەدا شتێک ببینێتەوە کە ناچاری بکا بیر بکاتەوە:
«ئەھا، پەیدام کرد! لەبارەی خوداوە بیر دەکەمەوە.» بیری کردەوە: « خودا... زۆر باشە، خودا، خودا گەورەیە... بێ‌گومان، تاقمێک پێ‌یان‌وایە کە بە جێگای خودا دەبێ بکوترێ سروشت. زۆر باشە، وای‌دانێین سروشت...»
لە بن لێفەدا، لە بەیانی‌یەکی بەھاری و لە مێشکی ئاغای کەمبووجیەدا دیسان وت‌ووێژ دەستی پێ‌کردەوە:
- ئاغای کەمبووجیە بیر و ڕای ئێوە سەبارەت ... سەبارەت...
- کەشتی‌یە ئوقیانووس‌پێوەکان؟
- بژی! ئەھا دەی بژی! سەبارەت بە کەشتی‌یە ئوقیانووس‌پێوەکان چیە؟
ده‌گێڕنه‌وه له وڵاتێک پاڵه‌وانێک له دایک بوو. سخریجنێک گه‌وره‌ی کرد. کاتێ پاڵه‌وان گه‌وره بوو ئه‌و بۆ خۆی دووره‌په‌رێزی سارایه‌ک بوو و به کوڕه‌ی کوت : برۆ و جوامێری خۆت بنوێنه، بزانم بووی به چی؟
پاڵه‌وان چووه جه‌نگه‌ڵ. یه‌که‌م هه‌نگاو، دار به‌ڕوویه‌کی له عه‌رزی ده‌رهێنا؛ پاشان به مست یه‌کی دی له‌ت کرد. ئه‌مجار چووه کونی دارێکه‌وه و تێیدا نووست. هه‌موو جه‌نگه‌ڵ له پرخه‌پرخی وی هه‌ژان. له تاوان مه‌لان فڕین و دێوان ده‌رچوون. ئاوا بوو پرخه‌ی پاڵه‌وان!
هه‌مووان باسی پاڵه‌وانیان ده‌کرد. خۆیی و ناخۆیی. خۆیی بۆیه ده‌ترسان که ئه‌گه‌ر نه‌ترسابان ژیانیان نه‌بوو. ورده‌ورده تیشکی خۆر وڵاتی سووتاند. پاڵه‌وان نووستبوو. قه‌ی ناکا؛ پاڵه‌وان بۆیه نووستووه، قه‌وه‌تی دووهێنده بێ.
- با پاڵه‌وانمان هه‌ستێ، له گشت جیهان نێوبانگ ده‌رده‌که‌ین!
ناخۆیی و دوژمنانیش ده‌ترسان:
- ده‌ڵێن وایه و وه‌هایه! هه‌ستێ کارمان ته‌واوه!
هه‌موو به‌سه‌ر په‌نجه ده‌رۆیین.
- بنوو پاڵه‌وان، بنوو!
سه‌د ساڵ گوزه‌را و دوسه‌د ساڵ و سێسه‌د ساڵ تا بوو به هه‌زار ساڵ. وڵات شێوا و ڕمبا به سه‌ریه‌کدا. پاڵه‌وان هه‌ر خه‌وتبوو. دوژمنان گوێقوڵاغ بوون. بیریان ده‌کرده‌وه:
- " ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی له کو‌نێکدا نووستووه لێی ده‌ترسن، ده‌بێ وڵاتێکی ئازا بێ!"
به‌ڵام ورده ورده بیریان کرده‌وه و کوتیان ئه‌و هه‌موو شته قه‌وما ئه‌ی کوا مامۆستا؟! بوو به براکوژی و خوێنخۆری و خوێنڕیژی و نابووتی. پیران ده‌یان کوت:
-هه‌سته له خه‌وێ پیاومان ده‌وێ!
پاڵه‌وان له جیات هه‌موو کارێ هه‌ر نووستبوو.
ئێستا نا، ئه‌لانه پاڵه‌وان دێت و رزگاری دێنێ! خه‌ڵک ده‌یان کوت، به‌ڵام پاڵه‌وان هه‌ر نووستبوو.
قسه کورت که‌مه‌وه هه‌زار ساڵ گوزه‌را و خه‌ڵک هه‌زار به‌ڵایان به‌سه‌ر هات و پاڵه‌وان له کونی خۆیدا هه‌ر نووستبوو.
ئه‌مه چ پاڵه‌وانێکه؟!
زۆری چاره‌ره‌شی و نه‌دامه‌تی دی وڵات؛ به‌ڵام ئیمانیان به پاڵه‌وانی خۆیان بوو. ده‌گریان و خه‌فه‌تبار بوون. کز و لاواز بوو وڵات به‌ڵام ده‌یزانی رۆژێک پاڵه‌وانی وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ و وڵات ده‌بێته گوڵستان.
دوژمنان هه‌ستان، چوون به‌ره‌و جه‌نگه‌ڵ. یه‌کیان نیزیک بۆوه له دار به‌ڕوو. یه‌کی دییان." بۆن دێ! گه‌نیاوه!
- ڕزاوه ئه‌م پاڵه‌وانه!
هێرشیان هێنا سه‌ر خاک و وڵاتیان.
بێبه‌زه‌یی و تاڵان که‌رانه‌که‌وتنه گیانیان، دوژمنانی رقئه‌ستوور. له داخ و تۆڵه‌ت ئازاری ترسی زاتی پاڵه‌وان له ناخیاندا، سووتاندیان و رووتاندیان.
خه‌ڵک که‌وتنه پاڕانه‌وه. که‌وتنه سه‌ر ده‌ست و پێیان؛ ده‌ره‌قه‌تیان نه‌ده‌هاتن. له پڕدا که‌وتنه‌وه بیری پاڵه‌وان! تێگرا هه‌رایان کرد:
- هه‌ست له خه‌وێ، میلله‌ت په‌ناگای ده‌وێ!
موعجیزاتێک قه‌وما: پاڵه‌وان هه‌ڵنه‌ستا!
هه‌روه‌ک هه‌زار ساڵی پێشوو، چاوی بێ تیشکی خۆی بڕیبۆ تیشکی خۆر. به‌ڵام پرخه‌ی نه‌ده‌هات؛ ئه‌و پرخانه‌ی جه‌نگه‌ڵی ده‌هه‌ژاند. له‌و ده‌مه‌دا "خوله"یه‌ک چووه نیزیک پاڵه‌وانی مه‌زن! به مستێ داری به‌ڕووی شکاند. چی دیت؟
مار و مێروو له‌شی پاڵه‌وانیان تا بن ملی خواردبوو.
- بخه‌وه پاڵه‌وان، بخه‌وه!
میخائیل سالتیکۆف- شدرین/1889رووسیه - رووسیه1826/ له‌به‌ر نووسین ته‌بعید کراوه/ دژی بێیاسایی و فه‌سادی حکووماتی رووس/ به‌ناوبانگترین کاری،" داستانی شارێک "؛ ته‌نز سه‌باره‌ت به مێژووی رووسیا/ دژ به نیزامی ئه‌رباب و ڕه‌عیه‌تی/ له‌به‌رخاتری ڕاوه‌ستاوه‌یی له کاری سه‌رنووسه‌ری و نووسیندا پێی گوتراوه : هه‌ڵۆی چاپه‌مه‌نی رووسیا.
دوور که ده‌بی له نووسین، ون ده‌بی. دهشاردرێیهوه. خه‌ونت لێ ئاڵۆز ده‌بێ؛ زوو زوو ده‌تۆرێی. تینوو ده‌بی. وه‌ک شێتێک له خۆت ده‌گه‌ڕێی. کاتی پیاسه و خه‌ون و خه‌وتن له تۆ ده‌گه‌ڕێی؛ که‌سێک، شتێک، قه‌ومانێک، شادییه‌ک که نییه و شینێک که ناته‌وێ ئاشکرای که‌ی. تۆ ون بووی و که‌س نازانێت!
له ژێر پێستت، له بن لێوت، له ناخی مێشکت، له سه‌ری قامکت و له هه‌ناسه‌تدا شتێک هه‌ڵده‌پڕووزێ. بۆی ناگه‌ڕێی چونکێ ده‌زانی چییه به‌ڵام له خۆت و له تۆی نادیار ده‌که‌ی. تۆیه‌ک که نووسینی! خۆت ده‌کێشیه‌وه و ڕووحت به‌رده‌ده‌یه ئاسمان؛ ئاور، رووناکی، کات...
شێتم ده‌که‌ن ئاخر و عاقیبه‌ت ئه‌و وشانه! لێم یاغی بوون و من مه‌ودایان ناده‌مێ بێنه سه‌ر کاغه‌ز. گه‌ر ئه‌وان بێن فریای زۆر شتی دیکه ناکه‌وم. خۆیان لێ نابه‌ڵه‌د ده‌که‌م به‌ڵام به شوێنمه‌وه‌ن. شه‌قام به شه‌قام و کۆڵان به کۆڵان و شار به‌شار و وڵات به وڵات. لێیان وه‌رده‌گه‌ڕێمه‌وه که وه‌جواب بێم؛ وه‌ک ناسیاویكێ كۆن چاوم لێده‌که‌ن؛ ته‌نانه‌ت گوێ ده‌ده‌ن به جنیوه‌کانم و هه‌ر پێده‌که‌نن. خۆمیان لێ له شێتی ده‌ده‌م، شێت ده‌بن له گه‌ڵم. ده‌مرم. بن قۆڵم ده‌گرن و له نێو قه‌بر دهرمدێنن؛ قه‌ڵه‌میان داوه‌ته بن باڵم: "بۆ ئه‌دا ده‌ردێنی؟"
نووسین ته‌ماشا ناکات، من تۆ له‌ودا ون ده‌که‌م. ڕه‌فێقی دیم گرتووه بۆ له یه‌خه‌م نابییه‌وه؟ چاو ده‌گێڕێ و به‌ره‌و مقه‌ڕڕی ئه‌و شیعرانه‌م ده‌بات وا خۆشم ویستوون. تۆ فڕێ ده‌ده‌م و ده‌مێنێته‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێک پڕ له باری تیرباریوشه! بۆ خۆم ده‌بمه سه‌نگه‌ر و خۆم له تیره‌بارانی وشه ده‌پارێزم.
خه‌ون به دونیای ده‌ره‌و ده‌بینم: زێڕ و پاره و تێکوشینی پیاوانی پیر! بیرم پێده‌که‌نێ و ته‌مام ختیلکه‌ی دێ. ئه‌و له ڕه‌هه‌ندێکه‌وه دێت و به ده‌رزی که‌منووسین، هێور هێور وشه ده‌رژێنێته ده‌مارم. ده‌چێته بن پێستم، ڕه‌نگ ده‌گرم. خه‌ون ده‌ڕژێته له‌شم. پڕ ده‌بم له ته‌مه‌ننای نووسین. ڕسته نادیاره‌کان ریتم ده‌ده‌ن به هه‌ستم.
مستم ده‌که‌مه‌وه و ده‌یبه‌ستم. من له ته‌رک دام. به جوانی په‌ریزاده‌یه‌که‌وه خۆم ده‌به‌ستمه‌وه. من له ته‌رک دام. دێن و وشه‌م لێده‌ده‌ن. له کتێبخانه‌ی وڵاته جۆراوجۆره‌کانه‌وه دوکتوری سووژه ده‌نێرن. حاشا له وشه، له ژیان ده‌گه‌ڕێم. له ته‌رک دام.
به ته‌نیام، له که‌شێکی بێئهتمۆسفێڕ. له زیندانێکی بێ دیوارم؛ بێ زیندانبان. حاڵاتم به‌ره‌و نووره؛ به‌ره‌و رووناهی ده‌چم. ڕووتم. چاوم قووچاندووه و چاو ده‌گێڕم. به ده‌ست که‌ش ده‌پێوم. چۆن ده‌کرێ بژی و نه‌نووسی؟ کوانێ وشه، کوانێ من؟ کوانێ کاغه‌ز، کوانێ تۆ؟ غه‌ریبی وشه، کاغه‌ز ون ده‌که‌م. تا کۆچ و تا دیتنه‌وه‌یه‌کی دووباره‌ی خۆم، له تۆ ده‌گه‌ڕێم. له تۆ که ده‌ستپێکه‌ری هه‌موو نووسراوه‌کانمی.
کاممان نه‌ماوین؟ من له پێش نووسینی ئه‌وه‌وه مردووم یان ئه‌و گۆشه‌گیر و نادیار ڕه‌شپۆشی نه‌نووسینی منه؟ کام جیهان ته‌ماشای ئه‌وی له‌سه‌ر زمانم شاردۆته‌وه و ئیزنی سه‌ر کاغه‌زی پێ نادات؟ من خه‌ون ده‌بینم که دوورم له خۆم و سه‌رانسه‌ری دنیام ته‌ماشایه.
بۆ خۆم نیم کاتی نه‌نووسین. تۆش نی. نایناسم خۆم. سه‌فه‌رییه له سه‌ر پێنووسم به‌ڵام له دڵمدا وه‌ک ساحهبماڵ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. ده‌ڵێ کاڵی! من بلووغ بووم به‌ڵام ناتوانم وشه‌یه‌ک که ئه‌وه، بنووسم. زمانم لێ ئاڵۆز کراوه. نامۆم له بوونی ئه‌مڕۆم. حه‌لاجێکم بۆ گه‌ڕان به شوێن ئه‌نه‌لوشه دا! بێگانه له زمان و زه‌مان دڵخۆشم به جه‌هلێکی بێ کۆتایی له شه‌ڕی نێوان دل و ئه‌قڵدا. له کهشفدام منێک که ون کراوه‌ی ده‌ستی نه‌نووسراوه‌کانی ئه‌وم.
که‌ی ده‌نووسم؟ که‌ی ده‌نووسرێم؟ خه‌باتگێڕی ئه‌و کاتانه‌م وا سه‌رگه‌ردانن له نێوان نووسین و نهنووسیندا. که‌شی به‌ر ده‌ستی بیری نووسینم ئه‌و کاته‌ی نانووسرێ. هه‌میسان نانووسم تا رازداری رازه‌کانی نووسین بم. ده‌بمه ئه‌و چیرۆکانه‌ی ده‌نووسرێن بۆئه‌وه‌ی بزاندرێ نووسین کۆتایی کام سه‌فه‌ری بێ کۆتایییه؟
تۆ حه‌کایه‌تی ئه‌و کتێبانه‌ی وا ده‌کران بنووسرێ و نه‌نووسران. من ئه‌و کتێبه‌م که نه‌نووسراوه، کراوه‌ی به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رم. تا کۆتایی، یه‌کمان ده‌نووسرێ و یه‌کمان ده‌خوێندرێته‌وه.
تۆ و من، یه‌ک شت بووین به‌ینی لاپه‌ڕه‌ی سپی و سه‌رپه‌نجه‌یه‌کی ترسه‌نۆک. من، تۆ، بێنه‌وا پێنووس!
شانه ام را تکان بده، شاید زنده باشم!
تحلیلی بینامتنی از مرگ، در قابی از کیارستمی
" گفت و گو"
اسدالله غلامعلی و وحید شفقی
طعم گیلاس به نویسندگی و کارگردانی عباس کیارستمی -1997
با بازی: همایون ارشادی، عبدالحسین باقری، افشین خورشیدی باختری، میر حسین نوری و احمد انصاری
از آن‌جا که فیلم طرح پرسش می کند و با برقراری دیالوگ سعی در پُل زدن دارد، بر آن شدیم تا یادداشتی را بر روی پیرامونِ این اثر سینمایی، به صورت پارادوکسیکال و همراه با دیالوگ، تهیه و ارائه کنیم، تمرینی ست برای برقراری دیالوگ در عرصه ی فرهنگی و در فضای مجازی، باشد که چند صدایی، و نگاهی چند لایه را رقم بزند،....... .
اسدالله غلامعلی: می شود گفت (کیارستمی) از این فیلم و فیلم باد ما را با خود خواهد برد، مسیر فیلمسازی اش عوض شد البته باید اذعان کرد که فقط به ظاهر عوض شد، وگرنه کیارستمی فقط بعد از این فیلم ها با جدیت بیش‌تر و به طور مستقیم به دنبال اهداف و نگره اش رفته است، در واقع او از لحاظ فرم، همواره رویکردی مینی مالیستی داشته و از لحاظ مفهوم و درون مایه نیز یک نگره ی، ثابت را دنبال کرده است. دغدغه ی زندگی و روایت آن و همچنین توجه به تماشاگر نیز، همواره در آثار او حضور دارند. با فیلم ده، دیگر ایجاز را به صریح ترین شیوه آغاز کرد همچنان که خود کیارستمی می گوید: "سینما دیگر آن هنر پر طول و تفصیل و پر هزینه نیست. سینما درباره ی تجزیه و تحلیل تجربه های تک تک آدمهاست"(اندرو،1387: 3). کیارستمی در موردِ این فیلم، این عبارات را می گوید ولی چنین دیدگاه و تجربه ای را در فیلم های «خانه ی دوست کجاست؟»، «زندگی و دیگر هیچ» نیز می توان دید و حتی در مورد طعم گیلاس. طعم گیلاس پله ای بود که کیارستمی پس از آن به طور واضح از تکرار و حذف استفاده می کند.
از طرف دیگر فدریکو فللینی، فیلم هشت و نیم را، زمانی می سازد که تا آن زمان هشت فیلم ساخته بود و به دلیل اینکه هشت و نیم، روایتی از زندگیِ شخصی، درونی و هنر یک کارگردان بود، عنوان آن هشت و نیم شد. در مورد کیارستمی نیز می توان گفت؛ فیلمی درباره ی خود کیارستمی است مرحله ای که نه تنها آقای بدیعی و هر مخاطب عینی و ذهنی، بلکه خود کیارستمیِ فیلمساز و انسان، از آن عبور می کند، زیرا که تا این فیلم، کیارستمی نتوانسته و یا نخواسته به وضوح سخن بگوید حتی در زندگی و دیگر هیچ هم، عنوان زندگی و فضایِ مستندگونه ی فیلم راه را بر مرگ سمبلیک و یا برخورد با این مسئله حتی به طور شفاف و مستقیم، بسته است. از سویِ دیگر می توان با منطقِ لکانی نیز این قضیه را نگریست. در مرحله ی پیشا اُدیپی، به تعبیرِ لکان، امر خیالیِ کودک نمی تواند حرف بزند و در سیطره ی خیالات قرار دارد و با گذر از مرحله آینه ای (تصویری کج و معوج از جهان) به جهانِ امر نمادین قدم می گذارد و در همین مرحله است که با زبان آشنا می شود. کیارستمی در طعم گیلاس دقیقا چنین مرحله ای را طی می کند و می تواند به زبانی برای سخن گفتن از مرگ دست پیدا کند ولی باز هم مرگ همچون امر واقعی را نمی تواند به طور کامل بشناسد. زیرا مرگ فراسویِ زبان قرار دارد از همین روست که پایانِ فیلم، پایانِ زندگی و آقای بدیعی نیست. او با سخن گفتن از مرگ به زندگی می رسد زیرا نمی تواند مرگ را بشناسد تا آن را نشان دهد. تصویرِ مرگ همچون تصویر زندگی با نمادهایی از صدایِ سربازان، شکوفه ها، دوربین و ... تصویری نمادین خواهد بود. در واقع دوربینِ کیارستمی و فضایِ فیلمبرداری، هم نمادی از مرگ است و هم زندگی! زندگی است زیرا که جریان دارد، عده ای در حال زیستن هستند، در حال فیلمبرداری، در حال ثبتِ زمان، برای جلوگیری از ناپدید شدن و میرایی آن، و مرگ است زیرا کیارستمی در جایگاه یک مؤلف وقتی فیلم بدیعی را ساخت، زمانی که تولید فیلم تمام شد و کات داد، دیگر زنده نیست، مؤلف بر طبق نگره ی بارتی می میرد و آن کس که متولد می شود و پس از این حقِ انتخاب دارد، مخاطب است، نه کیارستمی نه بدیعی و حتی نه همایون ارشادی! آنها زیستند و از انتخاب خود به‌ره بردند، اکنون آغاز و تولد تماشاگر است. چشمانی که تا امروز از قابِ دوربین و پنجره ی اتومبیل، ما را می نگریستند و خیره بودند، اکنون ما نظاره گر آنها هستیم و به عبارتی عامیانه، دیدشان می زنیم!
وحید شفقی: قابی که در آن بدیعی در درون قبر و به انتظار مرگ (عمل کردن قرص هایِ خوابش و به صورت یکجا خورده شده) می خوابد، تصویر خوف انگیزی ست از یک انسان در حال احتضار و هراسش از رویارویی با هیچی و پوچیِ زندگی و همچنین مرگ، و میل و کشش او به این هر دو، و جاده ها و راههایِ بی انتها و بی تابلو (– جاده هایی که در مقدمه ی آغازینِ فیلم و به همراه نماهایِ درشت و مکثی که در آن گنجانده می شود، حسی از تعلیق را نیز با بیننده و در بیننده همراه می کنند -)، پیچ در پیچ و پر پیچ و خم، و با راهها و انشعاب هایِ فراوان و بی انتها، به نشانه ای از سفر و رفت و آمد – نوعی شاعرانگی - (آمدن و شدن و شاید هم بودن – اشاره ای به تولد و مرگ، که میانسالی در این میان جایی ندارد و مجهول تر از باقی ست - ). جاده ها که موتیف تمام آثار کیارستمی هستند و گاهی کیارستمی به آن وجهه ای مستند گونه می بخشد (و در دل آن می توان نوعی از ابزردیسم را مشاهده کرد، که جنسی طنزآمیز نیز دارد، گویی این نوعی بی اعتنایی یا فشردگی تعمدی نسبت به زمان است که در آثار کیارستمی تکرار می شود، که به تکرار و کسالت در زندگی می انجامد، و حس پوچی نهفته در خود را منتقل می کند، همچون نزدیکی بدیعی به مرگ، زمان در این‌جا هستی را کم قدر می کند)، همچون پاره ای از سکانس های فیلم ده و نگاه دوربینِ این‌بار شه‌ری، به وقایعِ بیرون از اتومبیل و در جریانِ درونِ بطن جامعه، زندگی و دیگر هیچ، جاده ها (که در این‌جا بدل به یک مستند در ستایش راه ها می شود)، abc آفریقا، که خودش مستند است وو... اغلب سکانس های بیرونیِ فیلم های کیارستمی به خصوص زمانی که دوربین از درون اتومبیل به بیرون سَرَک می کشد، چنین رویکردی را مَدِ نظر قرار می دهد، اما این نمایشِ بی پیرایه ای از واقعیت در معنای کلیِ سینما حقیقت نیست (حتی با استفاده و گنجاندن نابازیگر در اغلب کارهایش آن هم در کنار یک بازیگر به نسبت حرفه ای و آشنا به دوربین)، و به عبارتی از جنس «مگس روی دیوار» {1} نیست، او به جای مگس روی دیوار، گاه آن زنبور سرخی می شود که به بطن مشکلات درونی افراد نفوذ می کند و حتی نیش هم می زند، و آشنایی زدایی می کند، از واقع گرایی می پرهیزد. در این‌جا تراژدی قرار است از درون جاده ها و با رفت و آمد و سرگردانی معنا شود، اما با پرداختی به نسبت محافظه کارانه و گریز از داستان گویی آن هم در سینمایِ ما که در داستان پردازی عقیم و ناتوان است.
اما در این قاب (نمایی که بدیعی در درون قبر خفته است)، خوف انگیزتر اینکه آیا جهان از آن تو و با نگاه به بیرون خوف انگیزتر است یا از بیرون و با نگاه به آن درون، که مانند درونِ رَحِم، تنگ است و تاریک، اما دلباز و متواضع، و چه بسا آغوشی دست نیافتنی که حال دست یافتنی شده، با کششی مسحور کننده و به همان اندازه مالیخولیایی، با چاشنیِ سکوت و خط ممتدِ پایان در این جاده های سرگردانی – گویی با تمام خوف انگیزی اش، اما نسبت به محیط بیرون که یکسر خاک ( خاک که هم مرگ است و هم رشد دهنده ی زندگی) است و زباله دانی و تنها اندکی سرسبزی و آن هم آمیخته به رنگ هایِ تند به چشم می آید، مرگ را ستایش می کند - ؟؟؟
ئه‌و کاته‌ی نابغه(هه‌ڵکه‌وتوو)یه‌کی ڕاسته‌قینه ده‌رده‌که‌وێ، ده‌کرێ ئاوا بناسرێ: هه‌موو گه‌وجان دژ به‌ئه‌و ده‌بنه یه‌ک! "جاناتان سویفت"
جان کنێدی تووڵ، نووسه‌ری ڕۆمانی "یه‌کیه‌تی گه‌وجان" له 1937 زاینی له لویزیانای ئامریکا له دایک بووه. دایکی مامۆستای مۆسیقا و باوکیشی بونگای ماشێنی هه‌بووه. جاناتان له شازده ساڵی له ژیر کارتێکه‌ری فلنری ئۆکانێر، ڕۆمانی "ئینجئیلی نێئۆن"ده‌نووسێ. له حه‌فده ساڵی بورسی زانکۆی توولن وه‌رده‌گرێ. له بیست و دوو ساڵی ده‌بێ به مامۆستای کالێجی هانتێ نییۆیۆڕک؛ لاوترین مامۆستای تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و زانکۆیه. کاتی خوێندنی بۆ دوکترا، له 1959دا بۆ سه‌ربازی ده‌نێردرێته پۆرتریکۆ. له‌وێ به ماشێنینووسینیدهستی، که هی هه‌واڵێکیه‌تی، ده‌ست ده‌کا به نووسینی "یه‌کیه‌تی گه‌وجان"؛ به دزیه‌وه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئامریکا کتێبه‌که‌ی بۆ زۆر چاپه‌مه‌نی ده‌نێرێ. حه‌ولێکی زۆری بۆ ده‌دا. که‌س ناینینێ و هیچ چاپه‌مه‌نییه‌ک بایه‌خی پێ نادات. ماتی ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه پارانۆیا و په‌ژاره‌وه. پاش حه‌ولێکی زۆر بۆ ناساندنی خۆی و کتێبه‌که‌ی، ناهومێدانه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی تایبه‌ت له گه‌ڵ دایکی ده‌کا، سواری ماشێنه‌که‌ی ده‌بێ و ده‌چێ بۆ جۆڕجیا؛ بۆ دیده‌نی ماڵی فلنری ئۆکانێر.پاشان له نێو شاری بیلاکسی، شیلانکیئاوی نێو باخچه ده‌به‌ستێ به ئیگزۆزی ماشێنه‌که‌یه‌وه و ده‌یخاته نێو ماشێنه‌که‌ی و خۆی ده‌خنکێنێ؛ سی و دوو ساڵان.
یازده ساڵ پاش مردنی، دوای حه‌ولێکی زۆری دایکی بۆ چاپکردنی کتێبه‌که‌ی، "واکێرپرسی" ڕێگای چاپی ده‌داتێ و ده‌یناسێنێ.
یه‌که‌م کتێبێکه که دوای مردنی نووسه‌ری پۆلیتزیری وه‌رگرتووه. له قاڵبی کۆمیک دایه و وه‌ک شاکارێک باسی لێده‌کردرێ. خوێندنه‌وه‌ی چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه. ژیانی دۆنکیشۆتێکی ئه‌مڕۆیی پڕ له خه‌مێکی شاراوه، تێکه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی پڕله پێکه‌نینی نووسه‌ر ده‌بێ. ده‌کوترێ گه‌وره‌ترین شاکاری کۆمێدییه که نووسراوه.
نه‌یخوێننه‌وه له زه‌ره‌رن!
له‌وبه‌ر شه‌قامه‌وه که دیتم، ناسیمه‌وه. چاویلکه‌یه‌کی به په‌ته‌وه له مل کردبوو. قژێکی لوولی ڕه‌ش و کراسێکی سوورسوور. کوتی له دووروڵات بووه؛ شاری وام دیوه که کچانی حه‌ز له به‌فر و پیاوانی خه‌ون به حه‌سارێکی پڕ له دار به‌ڵالووک و سنجووه ده‌بینن. جگه‌ره‌یه‌کی کێنتی هه‌ڵکرد و ده‌ستی له‌سه‌ر شانم دانا و کوتی: بۆ خۆت چۆنی؟ شازی؟ ئه‌رێ شاناز چ ده‌کا؟
شانازی کچی حهمهقهڵهوی هه‌ر له بیره ئه‌و تووتکه؟ دووکه‌ڵه‌که‌ی ده‌خسته لاگووپێکی و له لاگووپه‌که‌ی دیکه‌ی وه‌رده‌دا و به نه‌شه خه‌ڵاتی ئاسمانی ده‌کرد. کوتی: تووشی، بێخه‌وی، بووم، له‌وێ. فێر بووه به حینجه قسه ده‌کا مارمێلک! فه‌رمایش ده‌فه‌رمێ و ته‌واو ڕووت تێ ناکا؛ عه‌ینی ژنانی لادێ که له لای بێگانه چایی بخۆن، ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێ. ده‌ڵێی قسه له گه‌ڵ یه‌کی دی ده‌کا. شه‌قامی کۆن پڕه له گه‌ڵا. گه‌ڵارێزانه؛ پاییزه، دار و ده‌وه‌ن ڕه‌نگ زه‌رده! هه‌ر یه‌ککه‌ڕه‌ت ناسیمه‌وه. کوتم شووی کرد به‌ڵام ده‌په‌ڕێ تاوتاو! کیفێکی مهه‌ندیسی هه‌ڵواسیوه به قه‌دی که‌مه‌ریه‌وه. که‌متر له جاران ده‌شه‌لێ. مات بوو که ئه‌وه‌ی بیست؛
-! oh my god
به ئینگلیزی فه‌رمایش به‌ره‌ڵڵا ده‌کا لوقه‌ی خات شاشان! چه‌نه‌ی سپی بووه. سه‌فه‌رێکی کاریم هه‌یه تا ئیسفه‌هان؛ ده دوازده رۆژێکی که‌ش لێره‌م. ده‌بێ دانیشین پێکه‌وه! له‌ته‌ڕیشێکی له بن چه‌نه‌ی هیشتۆته‌وه. کوتی: هه‌زارتمه‌ن و ئه‌و کۆته‌م ده‌نێ، ده‌چم پێی ده‌ڵێم. "سه‌فه‌ره عه‌جه‌م" کۆته شهرابییهکهی خۆی داکه‌ند و دایییه ده‌ست من که ئه‌گه‌ر پێی کوت، بیده‌مێ. سه‌فه‌ر جوان چاک بوو و دووسێ جاری به شاناز کوتبوو و ئه‌و هه‌ر لینگهکهوشی تێههڵکردبوو. کۆته‌که له‌به‌ریدا ده‌یناڵاند به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ری کرد. هه‌تیمه ناحه‌زه، ده‌ستێکی به قژی داهێنا وه‌ک ئه‌وه‌ئ ئه‌میرئه‌رسه‌لان بێ! هه‌موو چاوه‌ڕوان بووین بزانین که‌ی شاناز ده‌گاته سه‌ر کۆلان. گراواتێکی سووری به سه‌ر ئه‌و کراسه سپییهیدا به‌ستووه. زۆرتر به ده‌ست قسان ده‌کات؛ هه‌ر شلی ده‌کا و ڕاستی ده‌کا و توندی ده‌کا. له پڕدا ده‌ڵێ: چ خه‌به‌ر له کوردستان؟ کوتم کام کوردستان، له بیرم نایه؟ کوتی: گه‌وره‌م خاک و زێدت ده‌ڵێم. ئێستاش بۆ هه‌ر له بیری کچانی؟ سه‌رم داخست و له بنه‌وه کوتم هه‌ر تۆم مابوو! شاناز که به‌لاماندا تێپه‌ڕی لووقمان ویشک ببوو. له‌و له‌بارانه بوو وا خودا وه‌ختی ته‌رخان کردبوو بۆ خولقاندنیان؛ شۆخ و شه‌نگ و کاڵ. وه‌شوێنی که‌وت. ڕایگرت و ئیمه چاومان لێی بوو. قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد و ئێمه چاومان لیی بوو. کاغه‌زێکی له گیرفانی ده‌رهێنا و ئێمه چاومان لێی بوو. دایه ده‌ستی و ئێمه چاومان لێی بوو. لیی دوور که‌وته‌وه و ئه‌و چاوی لێی بوو که به‌ره‌و ئیمه ده‌هات و هه‌ڵدبه‌زی و داده‌به‌زی و ئه‌ویش پێده‌که‌نی.
کوتی ژیان چیرۆکێکی سه‌یره؛ ملاینجار ده‌نووسرێته‌وه و هیچی له‌یه‌ک ناچێت. ده‌بوو چی جوابی ئه‌و قسه‌یه‌ی لووقمانی کوڕی سوقڕات بده‌مه‌وه؟! بێده‌نگ بووم و وه‌بیرم هاته‌وه که کوتمان گرێ‌و ده‌که‌ین. گرێ‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گۆره‌ویه‌کان له‌پێ داکه‌نین، چۆڕێک ئاویان پێدا که‌ین، بیانکوشین و چڵکاوه‌که‌یان بکه‌ینه لیوانێکه‌وه، جا، کێ پیاوه بیخوات؟ گۆرهویهکانمان چۆرانده‌وه نێو لیوانێکی فافۆنه‌وه و ئه‌و کوڕی سه‌یه ئه‌و ئاوه بۆگه‌نه سه‌گه‌ی، یه‌کبین هه‌ڵقوڕاند. حه‌فته‌یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک، هه‌رجاری یه‌کمان که‌بابمان بۆ کڕی. ئێستا لوقه بۆگه‌ن و باسی نیشتمان و قسه‌ی فه‌لسه‌فی؟ ئه‌ی بۆ ده‌ڵێن ژیانی ئوروپا هیچ فێری پیاو ناکات و به کار نایه و ته‌نیا قازانجی دیتنی ژنانی ڕووته؟ دوای ئه‌و چڵکاو خواردنه‌وه‌یه ناسناوی له چڵمنه‌وه بوو به "بۆگه‌ن"! شوێنی بێئه‌خلاقی و ئه‌خلاقیاتیشه. به‌هه‌شته و جه‌حه‌نده‌میشه! جێگایه‌که ده‌کرێ تێیدا باڵا بکه‌ی چ له‌باری ماددی و چ ده‌روونی. هه‌نده‌ران شوێنی گه‌وره‌بوونه گه‌وره‌م! دایکی دایمه نووشته‌یه‌کی به سه‌رشانییه‌وه نابوو: ئه‌وه هی سه‌یده چکۆله بۆ چاوه‌زار، ئه‌وه هی کابرای ئه‌سپۆغه‌یه بۆ کارکردنی زگ، ئه‌وه... فه‌رمووی: ده‌کرێ به خوڕافه‌وه تمه‌نێکی دوورودرێژ بژی و ده‌شکرێ وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌چییه مزگه‌وت و کڵێسه، مارکسیستیش بی. ئه‌و فه‌رمایشی ده‌فه‌رموو و من بیرم له‌وه ده‌کرده‌و ئاخر زه‌مان ده‌بێ دوو سێ نیشانه‌ی هه‌بێ: یه‌ک ژنان قژیان وه‌ک پشتی وشتر بخه‌نه سه‌ریه‌ک، دوو خه‌ڵک به ئاوی کوڵاتوو بڵێن سارد و سێهه‌م لوقه ببێ به فه‌یله‌سووف!
کوتی: ئه‌وه کارتی منه و phoneکه‌می له‌سه‌ره. نووسرابوو:
ashkan engineer ...
کوتم:خۆ ئه‌وه ناوی تۆ نییه؟ کوتی: که زانیم ته‌واوی عه‌ره‌ب ده‌ره‌قه‌تی جووی خوێڕی نایه‌ن، شه‌رمم کرد ناوم عه‌ڕه‌بی بێ. کردمه باستانی و ئێرانی. ئێران مێژوویه‌کی لێواولێوی گه‌وره‌یی له‌پشته. پێت چۆنه، ئه‌شکان؟ ناوێکی پڕه، وانییه؟ من چاوم له‌و هه‌موو سێروو و چۆله‌که‌یه بوو که له‌سه‌ر سیمی به‌رقه‌کانی شه‌قام هه‌ڵنیشتبوون و وڵاتیان پڕکردبوو له جیقنه. به قسه‌کردن تا نیزیک نه‌خۆشخانه‌ی قه‌دیم چووین. کاتی گه‌رانه‌وه من به‌ته‌نیا بووم و بایه‌کی سارد گه‌ڵای دار سنجوو و به‌ڵاڵووکه‌کانی وه‌حه‌وا ده‌خست.
ده‌ڵێ له مردن ناترسێ له ئاشقبوون ناترسێ
ده‌ڵێ ناترسێ له‌وه‌ی بمرێ ئه‌وین
ده‌ڵێ ئه‌وین مردنه، ترسانه
ده‌ڵێ مردن سامه، سه‌وداسه‌رییه
ده‌ڵێ نازانێ چ به چییه.
"گاکێوی" له منداڵییه‌وه هه‌ر ناله‌بار بوو. سه‌رێکی زه‌لام، نێوچاوانێکی گرژ، لووتێکی پان و جووتێ چاوی وردی زیت. مه‌چه‌کێکی به‌قه‌وه‌ت و لاقێکی چکۆله. ئاشقی گێڕانه‌وه‌ی خه‌ون بوو؛ تا دیتبات خه‌ونێکی بۆ گێڕانه‌وه پێ بوو. شتی وات زۆر لێ ده‌بیست که ده‌یکوت ببوومه پیاوێکی سه‌یرخۆشه‌ویست و خه‌ڵک له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵیان هێنابووم و گوڵیان له ملم ده‌کرد. ماڵیان له دوو کۆڵان خوار ئێمه‌وه بوو. بابی سێتگهرییهکی پێ‌بوو؛ گازۆڵی بۆ ماڵان ده‌برد. پیاوێکی لێوبه‌خه‌نده که ده‌یان کوت گازۆڵه‌که‌ی هه‌میشه نیوه‌ی ئاوه و هۆی پێکه‌نینه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئاو له جیات گازۆڵ به خه‌ڵکی ده‌فرۆشێ!
له ئه‌و بێده‌نگییه ناته‌واوه و
ئه‌م شه‌وه که داچۆراوه به سه‌رمدا،
نه خه‌وێک هه‌یه که ببیندرێ و
نه ڕۆژێ که بیگه‌مێ.
نه ئه‌م شه‌وه شه‌وه
و نه ئه‌و ڕه‌شایییه وێنه‌ی شه‌وه.
هه‌ر خوله‌کێک، ساتێکه ئه‌مشه‌و
هه‌ر ساتێک، ڕۆژێکه ئه‌مشه‌و،
ئه‌و ڕۆژه‌ی دستی که‌سی نایگاتێ.
شه‌و، شه‌وستانه بێ تۆ
کاتێ به تاریکی زمان ده‌گرێ بێ تۆ.
ئه‌و ده‌مه‌ی تۆ له شه‌وێکی شه‌ودا، ون بووی بێ من
شه‌و زستانه بێ تۆ،
سارده بێ تۆ.
بۆ ئه‌و سه‌ری شه‌قام ده‌چم، جاری سه‌ر له کتێب‌فرۆشی موکریان ده‌ده‌م؛ بۆ خوارێی جارێ. ئه‌م ئێواره‌یه چاوم که‌وت به کتێبی چیرۆک‌نووسی لاو، کاک هێمن عه‌بدوڵاپوور به ناوی " ده‌نگه ده‌نگی بێ ده‌نگی".
کۆمه‌ڵه چیرۆکێکه بریتی له پێنج چیرۆک و 82 لاپه‌ڕه که له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی "زانکۆ"وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. وتاری ناساندنی نووسه‌ری هێژا کاک حسێن شێربه‌گی له گه‌ڵه و هه‌روه‌ها پێشه‌کی نووسه‌ر، که باس له چیرۆک و ژیانی و ژیانی و چیرۆک ده‌کات.
له مێژه کاک هێمن ده‌ناسم. ڕه‌نگه له یه‌که‌م ڕۆژانێکه‌وه که ئاشقی چیرۆک بووبی. به ئاشقبوونهکهی شادم؛ به‌وش که ئازایانه و بی منه‌تی ناساندنی چیرۆکه‌کانی له ئه‌م گۆڤار و پیاوه‌تی فڵان و بێهمان پیاو توانیویه ئه‌م کتێبه ده‌رخات شادتر.
کاک حسێن ناساندنێکی باشی له‌سه‌ر کتێبه‌که نووسیوه و هه‌ر وه‌ها زاتی چیرۆکه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو دنیای زه‌ینی نووسه‌ره‌که‌یان که پڕه له ژیانی مرۆی ئه‌مڕۆ و گرفته جۆراوجۆره‌کانی، دێنێته کایه‌ی خوێندنه‌وه‌وه.
پیرۆزبایی له نووسه‌ر ده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام بێ.
زۆربه‌ی وه‌خت پێکه‌وه بووین. به بۆنه‌ی منه‌وه ده‌رسه‌کانی باشتر ببوون. من له فێنکایی نێو ماڵێ داده‌نیشتم و ده‌مخوێند و ئه‌و نیوه‌ی ڕاستی ڕۆژ و شه‌و، له دووکان بوو. بابی کابرایه‌کی خراپ نه‌بوو. سه‌رده‌می خۆی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌کار ببوو به‌ڵام هه‌موو خڕکراوه‌ی له پێناو دۆمینه‌و و بێوه‌ژناندا دانابوو. ئاشقی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه بوو وا له دێوه ماست و په‌نیر یان لۆرک و شیرێژیان دێنا. کوڕه گه‌وره بوو و ده‌یان به‌دبه‌ختی به شوێنیه‌وه. به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستا و تا باوکی له مه‌یدانی میوه ده‌هاته‌وه به‌ر دووکانی ئاوپڕژێن ده‌کرد و ژووری دووکانه‌که‌ی ده‌ماڵی. زۆرجار تا نیوه‌شه‌وان له گه‌ڵ عه‌بدول و جارجار خدری کۆترباز له دووکان تهپمان ده‌دا و لاسایی مامۆستاکانی قوتابخانه‌مان ده‌کرده‌وه. حاجی وه‌ستای لاسایی ده‌موچاو بوو. چه‌نه‌مان خوار ده‌کرد، لاقمان شه‌ل ده‌کرد، زگمان وه‌پێش ده‌خست، به کوردیئینگلیسی قسه‌مان ده‌کرد و هه‌زار عۆینی که. زۆرجاریش لاسایی باوکی ئه‌ومان ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ژنه لادێیییه‌کان ماستیان دێنا دووکانه‌که‌ی، چۆن له پشتیانه‌وه ڕاده‌وه‌ستا و به قه‌ستی ده‌یکوت: دابوه‌سته ده‌ستێک له سه‌رتۆکه‌ی بده‌م! زۆرجار که بۆ کڕینی میوه ده‌چووی ده‌تدی دووکان چۆڵه و ئه‌ولا و ئه‌ملا باوکی "حاجی" نه‌ماوه؛ تۆ ئه‌وده‌مه ده‌تزانی که یان به شوێن ژنه لادێییه‌کی چارشێو له کۆڵی پاتۆڵلهپێ که‌وتووه یان خه‌ریکی دۆمینه‌یه و هۆش و ئیختیاری نه‌ماوه. زۆر که‌سم دیوه که به‌بێ پاره‌دان، میوه‌یان هه‌ڵبژاردووه و هه‌رایان کردووه له جیرانه‌که‌ی که فڵانی به فڵان که‌س بڵێ ئه‌وه سێ کیلۆ قه‌یسی، ترێ و ...
حاجی، مه‌که‌ی ئه‌و باوکه‌ی دیبوو.
بیری بابم ده‌که‌م.
هه‌میشه هێمنانه به عه‌رزدا ده‌ڕۆیی، قه‌ت به تووڕه‌یی نه‌مدی.
دۆست و خزمان ده‌یان زانی خۆشی ده‌وێن؛ ماڵێمان قه‌ت چۆڵ نه‌بوو.
ده‌یکوت دوای باوه‌ڕ به یه‌زدان و قوڕئان، خۆشویستنی یه‌کێک گه‌وره‌ترین ئێمانه.
ده‌یکوت کرده‌وه و گوته‌ت له خه‌ڵک وا بێ که بزانن خۆشت ده‌وێن.
بیری بابم ده‌که‌م.
بنیاده‌مێکی سه‌یر بوو. ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌یشتینه پادگان و رایانناین به‌ره‌و خه‌وگه‌یه‌کی پیس و بۆگه‌ن؛ عه‌ینی ته‌ویله، کفری هه‌زار خالقم ده‌کرد. له‌به‌ر درگای خه‌وگه نه‌یان هێشت ته‌نانه‌ت ڕاوه‌ستین و له‌سه‌ریه‌ک کوتیان دانیشن و هه‌ستنه‌وه. هه‌ستان و دانیشتنم زه‌حمه‌ت بوو چونکێ کێشم زۆر بوو. زوو زوو به سه‌رقۆڵی کراسه‌که‌م ئاره‌قه‌ی نێو چاوانمم ده‌سڕی که ئه‌وم دیت. پیاوێکی که‌واپاتۆڵ له‌به‌ری سه‌رزلی، زگزلی ناحه‌ز. هیلاکیان کردین و کاتی وچان، تێگڕا هێرشمان برده به‌ر شێره‌ی ئاوی تانکێڕێکی نایلۆنی سپی گه‌وره که ده‌تکوت له‌به‌ر تاو کوڵاندووته. ئه‌و هه‌رتیک لینگی کردبۆوه و خۆی دابووه به‌ر شێره‌که‌ی و په‌ستا په‌ستا هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی پڕ له ئاو ده‌کرد و یان ههڵیدهقوڕاندیان ده‌یپڕژانده دم‌وچاوی. که‌س نه‌یده‌وێرا پاڵی پێوه نێ و یان لایدا؛ تاکوو وه‌کوو گامێشێک تێر ئاو بوو و کشاوه و له قه‌راغێک تهپیدا سه‌ر عه‌رزه‌که و ده‌ستی گرت به زگیه‌وه.
|
|